کارەکانی ناو ڕیکسداگ
ڕیکسداگ 349 ئەندامی هەیە کە هەر چوار ساڵ جارێک لە هەڵبژاردنی گشتیدا هەڵدەبژێردرێن. ژوورەکە/هۆڵى دانیشتنەکان دڵی ڕیکسداگە، بەڵام بەشێکی زۆری کاری سیاسیش لە گروپە حزبییەکان و لە لیژنەکاندا ڕوودەدات.
ئەندامانی ڕیکسداگ لەلایەن ڕیکسداگەوە دامەزراو نین، بەڵام لەلایەن دەنگدەرەکانیانەوە ئیختیارییان هەیە کە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو لە ڕیکسداگ دابنیشن. بۆیە ههقدهستی وەردەگرن نەک مووچە. ئەندامێک بە درێژایی کاتژمێر بە درێژایی ساڵ ئەرکەکانی جێبەجێ دەکات. ئەو ئەرکە تەنها لە کارکردن لە ڕیکسداگدا سنووردار نییە، بەڵکو دەتوانرێت لە بۆ نموونە ئەو بازنەیەی کە ئەندامەکە هەڵدەبژێردرێت، لە شوێنەکانی دیکە یان دەرەوەی وڵاتیشدا ئەنجام بدرێت.
ئەندامان ههقدهستی بنەڕەتی مانگانە 78500 کرۆنیان هەیە، بۆ ئەوەش باج دەدەن.
لە ژوورەکەدا/هۆڵى دانیشتنەکان ئەندامان مشتومڕ دەکەن و بڕیار دەدەن
ژوور یان هۆڵی پلینۆم دڵی ڕیکسداگە. لێرەدا ئەندامانی ڕیکسداگ مشتومڕ لەسەر پرسە گرنگەکان دەکەن و لێرەدایە کە ڕیکسداگ بڕیارەکانی خۆی دەدات.
لە ژوورەکەدا/هۆڵى دانیشتنەکان لەنێو شتەکانی تردا مشتومڕ لەسەر بابەتەکان و دیبەیتی لێپرسینەوە لەگەڵ تاکە وەزیرەکان و ماوەی پرسیار لەگەڵ حکومەت ئەنجام دەدرێت. مشتومڕی گەورەتر وەک مشتومڕی سەرکردەی حزب، لەماوەی ساڵدا دەگەڕێتەوە. هەروەها لایەنەکان دەتوانن داوای ئەوە بکەن کە ڕیکسداگ مشتومڕیک لەسەر پرسێکی گرنگی تایبەت ئەنجام بدات.
لیژنەکان بڕیارەکان ئامادە دەکەن
بەشێکی زۆری کاری سیاسی لە گروپە حیزبییەکانی حیزبەکانی ڕیکسداگ و لە 15 لیژنەدا ڕوودەدات.
ئەو ئەندامانەی سەر بە یەک حزبن گروپێکی حزبی پێکدەهێنن. لە گروپە حزبییەکاندا هەموو بابەتە گرنگەکان تاوتوێ دەکرێن پێش ئەوەی ئەندامان دواجار هەڵوێستیان هەبێت لە لیژنەکان و ژوورەکەدا/هۆڵى دانیشتنەکان.
لە لیژنەکاندا ئەندامان هەموو ئەو بڕیارانە ئامادە دەکەن کە ڕیکسداگ دەیگرێت. کاتێک لیژنەیەک پێشنیاری خۆی بۆ بڕیارێک پێشکەش کرد، کاتی ئەوە هاتووە هەر 349 ئەندامی ڕیکسداگ لە ژوورەکەدا/هۆڵى دانیشتنەکان هەڵوێستیان لەسەر پێشنیارەکە هەبێت.
هەر لیژنەیەک 17 ئەندامی هەیە. لیژنەکان وەک "ڕیکسداگی بچووک" وان، واتە پێکهاتەی ئەندامانی لیژنەکە ڕەنگدانەوەی ڕواڵەتی ڕیکسداگە. هەروەها گەورەترین پارتی لە ڕیکسداگ زۆرترین کورسی لە هەر لیژنەیەکدا هەیە.
لە لیژنەی یەکێتی ئەوروپادا حکومەت سیاسەتی یەکێتی ئەوروپا لەنگەری دەکات. دهبێت حکومەت پێش کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران و کۆبوونەوەکانی نێوان سەرۆکی دەوڵەت و حکومەتەکان یەکێتی ئەوروپا لە ئەنجومەنی ئەوروپا ڕاوێژ لەگەڵ ئەنجومەنى یەکێتی ئەوروپا بکات.