ئەمە یەکێتی ئەوروپایە
27 وڵات ئەندامی یەکێتی ئەوروپان، EU. سوید لە 1ی کانوونى دووەم 1995 بووە ئەندامی یەکێتی ئەوروپا. وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لە زۆر بابەتی ئابووری و سیاسی هاوکاری یەکتر دەکەن.
وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بە هاوبەشی یاساگەلێک دادەڕێژن کە لە هەموو ئەو وڵاتانەی کە بەشێکن لە یەکێتی ئەوروپا جێبەجێ دەکرێن. بڕیار لەسەر یاسا نوێیەکانی یەکێتی ئەوروپا بەزۆری لە پەرلەمانی ئەوروپا و ئەنجومەنی وەزیران دەدرێت. پێش ئەوەی بڕیارەکان بدرێت، نوێنەرانی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا گفتوگۆیان لەگەڵ یەکتر کردووە و دانوستانیان کردووە.
هەردوو حکومەتی سوید و ڕیکسداگ بەشداری لە کارەکانی پەرەپێدان و جێبەجێکردنی یاساکانی یەکێتی ئەوروپا دەکەن. لە سوید ئەوە حکومەت و ڕیکسداگ و دەسەڵاتدارانە دڵنیا دەبنەوە لەوەی یاساکانی یەکێتی ئەوروپا دەخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە.
وەک هاووڵاتییەکی سوید، دەکرێت لە ڕێگەی ئەو ئەندامانەی کە دەنگیان پێدەدەیت لە هەڵبژاردنەکانی ڕیکسداگ و بۆ پەرلەمانی ئەوروپا، یان لە ڕێگەی پێکهێنانی بۆچوونەوە بە ڕێگەی دیکە کاریگەری لەسەر هاوکارییەکانی یەکێتی ئەوروپا دروست بکەیت.
مافەکان وەک هاولاتى لە یەکێتى ئەوروپا
هەر کەسێک هاوڵاتی وڵاتێکی یەکێتی ئەوروپا بێت هاوڵاتی یەکێتییە لە یەکێتی ئەوروپا، بەناو هاوڵاتی یەکێتی ئەوروپا. کۆمەڵێک ماف دەدات. هاوڵاتیانی یەکێتی ئەوروپا دەتوانن، بۆ نموونە
- دەنگ بەو سیاسەتمەدارانە بدەن کە لە پەرلەمانی ئەوروپا دادەنیشن
- گەشتکردن بە ئازادی یان کارکردن و خوێندن لە وڵاتانی تری یەکێتی ئەوروپا
- یارمەتی لە باڵیۆزخانەی وڵاتێکی تری یەکێتی ئەوروپا وەربگرە لەکاتی گەشتکردن بۆ وڵاتانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا
- ئیمەیڵ یان ناردنی نامە بۆ دامودەزگاکانی یەکێتی ئەوروپا بە یەکێک لە زمانە فەرمییەکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ نموونە سویدی و وەڵامێک بە زمانی خۆت وەربگرە
- بەدەستهێنانى دەربارەی یاسا و بەڵگەنامەکانی یەکێتی ئەوروپا بە زمانی خۆت
- سکاڵا لە چاودێرانی یەکێتی ئەوروپا بکە ئەگەر پێت وایە لەلایەن دامەزراوەیەکی یەکێتی ئەوروپا مامەڵەی خراپت لەگەڵ کراوە.
ئەمە یەکێتى ئەوروپا دەیکات
سوید و وڵاتانی دیکەی یەکێتی ئەوروپا لە پرسە ئابووری و سیاسییەکان هاوکاری دەکەن کە پێیان وایە پێکەوە دەتوانن ئەنجامێکی باشتر بەدەستبهێنن لەوەی کە بە تەنیا بەدەستی دەهێنن. گەشەی ئابووری، بەرزی هەلی کار و گەشەسەندنی بەردەوام لە بازاڕی هاوبەشی ناوخۆی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپادا بەشێک لە ئامانجەکانی هاوکارییەکەن.
ڕێسا بنەڕەتییەکانی هاوکاریی یەکێتیی ئەورووپا لە ڕێککەوتنەکاندا نووسراون، کە پێیان دەوترێت پەیماننامە. پەیماننامەکان باس لەوە دەکەن کە یەکێتی ئەوروپا دەتوانێت بڕیار لەسەر چی بدات و چۆن دەبێت ئەو کارە بکرێت. پەیماننامەکان دەتوانرێت بەراورد بکرێت بە دەستوورەکانی وڵاتێک. هەموو وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا ئەو پەیماننامانەیان پەسەند کردووە و دەبێت پەیڕەوی لێ بکەن.
وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا هاوکاری دەکەن، بۆ نموونە لەسەر
- بازرگانی
- گەشەپێدانى هەرێمى
- پاڵپشتی کشتوکاڵی
- توێژینەوە
- ووزە
- پرسە ژینگەییەکان
- جێبەجێکردنی یاسا
- سیاسەتی پەنابەران.
یەکێتی ئەوروپا ئەم کارە ناکات
وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا خۆیان بەرپرسیارن لە زۆرێک لە پرسەکان، کە یەکێتی ئەوروپا بڕیاری لەسەر نادات. هەندێک نموونە بریتین لە باجی داهات، چاودێری تەندروستی، خوێندنگا، مووچهی خانهنشینیی و دهرماڵهی منداڵ.