ڕیکسداگ بەرزترین ئەنجومەنی بڕیاردەرە لە سوید. ئەرکەکانی ڕیکسداگ بریتین لە پەسەندکردنى یاساکان وبڕیاردان لەسەر بودجەی دەوڵەت. هەروەها ڕیکسداگ کۆنترۆڵی چۆنیەتی حکومەت بەڕێوەبردنی کارەکانی خۆی دەکات.
لە هەڵبژاردنی ڕیکسداگ لە ساڵی 2026، لەسەدا 84،9 ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبووە دەنگیان داوە. هەڵبژاردنی ئاسایی داهاتوو لە ساڵی 2030 دەبێت.
سیستەمی هەڵبژاردنی سوید ڕێژەیی یە. ئەمەش بەو مانایەیە کە ژمارەی کورسییەکانی پارتێک لە ڕیکسداگدا ڕێژەیی دەبێت لەگەڵ ژمارەی ئەو دەنگانەی کە پارتەکە لە هەڵبژاردنی ڕیکسداگدا بەدەستی هێناوە. 349 کورسی هەیە کە پێی دەوترێت ماندات (mandat)، دابەش دەکرێن لە ڕیکسداگ. یاسای سەرەکی ئەوەیە کە پارتێک دەبێت لانیکەم لەسەدا 4 دەنگەکان بەدەستبهێنێت بۆ ئەوەی بچێتە ناو ڕیکسداگەوە.
هاوڵاتیانى سوێدى دەتوانن دەنگ بدەن وخۆیان کاندید بکەن بۆ هەڵبژاردنی ڕیکسداگ
مافى دەنگدان لە هەڵبژاردنەکانى ڕیکسداگ بۆ هاوڵاتى سویدی بێت، کە تەمەنى دەبێتە 18 ساڵ لەوادەیەک تێنەپەرێت لە ڕۆژى هەڵبژاردنەکان وتومار کراوە یان تومار کراو بووە لەناو تومارى نفوسى لە سوید.
هەر کەسێک بیەوێت وەک ئەندامی ڕیکسداگ هەڵبژێردرێت، دەبێت مافی دەنگدانی هەبێت لە هەڵبژاردنی ڕیکسداگدا و کاندید بکرێت، واتە وەک کاندید دەستنیشان بکرێت، لەلایەن پارتەکى سیاسییەوە. ئەو کەسەی کە کاندید دەکرێت دەبێت پێشوەختە ڕازی بووبێت بۆ ئەوەی کاندید بکرێت.
مانداتى ڕیکسداگ کەسییە. ئەگەر ئەندامێک پارتەکەى خۆى بەجێبهێڵێت لەکاتى خۆلى پەرلەمانى، ئەوا دەتوانێت لە ڕیکسداگ بمێنێتەوە، بەڵام بەبێ ئەوەى سەر بە حزبێک بێت.
ئەم پارتی یان پارتەکان حکومەتێک پێکدەهێنن کە ژمارەکى پێویستى کورسییەکی ئەوتۆی لە ڕیکسداگدا بەدەستهێناوە بۆ ئەوەی پشتیوانی بۆ سیاسەتەکەی بەدەستبهێنێت. پێی دەوترێت پەرلەمانتاریزم.
پارتەکان لە ڕیکسداگ 2026-2030
هەشت پارت نوێنەرایەتیان هەیە لە ڕیکسداگ لەماوەى خۆلى پەرلەمانى 2026-2030. لێرەدا ژمارەی کورسییەکان، ماندەتەکان، کە پارتەکان لە ڕیکسداگ دوای هەڵبژاردنی 2026 بەدەستیان هێنا:
· سوسیالدێموکراتەرنا (S) 99 کورسى
· مودێراترنا (M) 70 کورسى
· سڤریەدێموکراتەرنا (SD) 62 کورسى
· ڤێنسترپارتیەت (V) 30 کورسى
· سێنتیرپارتیەت (C) 25 کورسى
· کریستدێموکراتەرنا (KD) 22 کورسى
· میلیوپارتیەت (MP) 22 کورسى
· لیبێرالێرنا (L) 19 کورسى