سەرۆکی پەرلەمان بەرزترین پۆستە کە کەسێک بۆی هەڵبژێردرێت لە سوید. لە پلەدا، سەرۆکی پەرلەمان لە دوای سەرۆکی دەوڵەت دێت، واتە لە دوای پاشا، بەڵام پێش سەرۆک وەزیران.
سەرۆکی پەرلەمان پێشنیاری ئەوە دەکات کێ دەبێتە سەرۆک وەزیران
ئەرکێکی گرنگ بۆ سەرۆکی پەرلەمان بریتییە لە سەرکردایەتیکردنی دانوستانەکان لە ئەگەری گۆڕینی حکومەت و خستنەڕووی پێشنیارەکان بۆ سەرۆکوەزیرانی نوێ. ئەوە تایبەتە بە سوید. لە دیموکراسی پەرلەمانی تردا بەزۆری سەرۆکی دەوڵەتە کە سەرکردایەتی گۆڕینی حکومەت دەکات.
سەرۆکی ڕیکسداگ لە دەرەوەی کاری سیاسی ڕیکسداگدایە. سەرۆکی پەرلەمان ئەندامێکی هەڵبژێردراوی ڕیکسداگە، بەڵام وەک سەرۆکی پەرلەمان بەشداری لە کاری لیژنە یان لە دیبەیت و دەنگدان لە ژووردا/هۆڵى دانیشتنەکان ناکات. سەرۆکی پەرلەمان جێگرێکی هەیە کە ئەم کارە دەکات.