سوێد وڵاتێكی دیموكراسییه. وشه‌ی دیموكراسی به مانای حوكمڕانیی گه‌ل دێت. ئه‌وه به‌و مانایه دێت كه خه‌ڵكانی ناو سوێد بۆیان هه‌یه له‌گه‌ڵدا بن و بڕیار بده‌ن كه سوێد چۆن به‌ڕێوه ببرێت.
له ده‌ستوورماندا نووسراوه كه هه‌موو ده‌سته‌ڵاتێك له خه‌ڵكه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت و كه په‌رله‌مان سه‌ره‌كیترین نوێنه‌ری گه‌له. هه‌ر چوار ساڵ جارێك گه‌ل ئه‌و كه‌سانه هه‌ڵده‌بژێرێت كه له په‌رله‌مان، هه‌رێم (لاندستینگ) و شاره‌وانیه‌كاندا نوێنه‌رایه‌تیان ده‌كه‌ن.
سیاسه‌تمه‌داره‌كان له په‌رله‌ماندا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و شتانه ده‌ده‌ن كه پێوه‌ندیان به هه‌موو وڵاته‌وه هه‌یه. وه‌زیرانی ناو حوكمه‌ت وڵات به‌ڕێوه ده‌به‌ن و ئاگایان لێ ده‌بێت كه كار به‌و شێوه‌یه بڕوات كه په‌رله‌مان بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌دات. سیاسه‌تمه‌دارانی ناو هه‌رێم و شاره‌وانییه‌كان له‌و به‌شانه‌ی وڵات‌دا حوكم ده‌كه‌ن كه تیایدا ده‌ژین.
ئا لێره‌دا وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی ئاساییت له‌سه‌ر په‌رله‌مان ده‌درێته‌وه.